
“ئێمە ١٦٠٠٠ پاوەندمان دا بە ئاژانسی گەشت و گوزار بۆ گەشتەکەمان بۆ بەریتانیا.
بۆ ماوەی یەک ساڵ لە شوێنی جیاواز خەریکی کاری بیناسازی بووین. کارەکە قورس و بێزارکەر بوو و هاوسەرەکەم پشتی بریندار بوو. ئەو داوای چارەسەری پزیشکی نەکرد چۆنکە هەردووکمان نیگەران بووین لەوەی دووربخرێینەوە لە بەریتانیا. “
دوای ساڵێک کارکردن من حەپەسام کە خاوەنکارەکەمان تەنها نیوەی مووچەکەمانی پێدا چونکە ئێمە مافی مانەوەمان نەبوو لە بەریتانیا. زۆر تووڕە بووین بەڵام لە هەمان کاتدا بێ دەسەڵات بووین. زانیم وەک کرێکاری نایاسایی، هیچ ڕێگەیەکم نییە داکۆکی لە بەرژەوەندییەکانم بکەم.
“ساڵی ٢٠٢٠ بڕیارم دا بگەڕێمەوە بۆ وڵاتەکەی خۆم. لە ئێستادا لە وڵاتەکەی خۆمدا هەلی کاری کەمم هەیە لەبەرئەوەی دەبێ ئاگام لە هاوسەرەکەم بێت. ئێستا من لە پارێزگایەکی تر لە چێشتخانەیەک کار دەکەم”.
بەکورتی ئەزموونی کارکردنی من لە بەریتانیا ئەمەیە: کاتژمێرەکانی کارکردنی زۆر درێژ، کاری قورس و ماندووکەر، نەبوونی سەلامەت و ژیانی کۆمەڵایەتی. هیچ شتێکمان دەست نەکەوت. هاوڕێ و دراوسێکانمان بڕوایان بە ئەزموونەکەی ئێمە نەدەکرد. پێیان وابوو ئێمە نامانەوێت لای ئەوان باسی پەیوەندیەکانمان بکەین کە لەوێ هەمانە.
“کارکردن لە دەرەوەی وڵات بایەخی نییە. پارەکەم لە دەست چوو و تەندروستی هاوسەرەکەشم لەدەست دا. ئێمە هێشتا قەرزاری ٥٥٠٠ پاوەندین کە بپ گەشتەکەمان بۆ بەریتانیا قەرزمان کردبوو.”
چیرۆکی “ب”
“ژیان و ئیشکردن لە بەریتانیا ئەوە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد” سەرنج بدە چیرۆکی “ب”

چیرۆکی “ج”
” لە ماڵەوە درۆم لەگەڵ بنەماڵەکەم دەکرد. هێشتاش هەر قەرزدارم. سەرنج بدە چیرۆکی “ج”.

چیرۆکی “ک”
“ئیتر هەرگیز لەناو بەلەمێکی بچووکدا ژیانی خۆم ناخەمە مەترسیەوە.” سەرنج بدە چیرۆکی “ک”.
