Skip to main content

هاتن بۆ بەریتانیا بە نایاسایی لەوانەیە گەورەترین هەڵەی ژیانت بێت.

لەناو وڵاتە ئەوروپییەکاندا بەریتانیا توندترین یاسای کۆچ دەردەکات.

بە درۆی قاچاخچیەکان هەڵمەخەڵەتێ. ئەوان گرنگی بە هیوا و خەونەکانت نادەن، تەنها پارەکەتیان دەوێت. کۆچی نایاسایی مەترسیدارە و قبوڵنەکراوە.

ژیان و پارەی خۆت لە بەرامبەر هیچ شتێک مەخەرە مەترسییەوە.

ڕێگەی یاسایی تاکە ڕێگەیە بۆ بەریتانیا.

یاساکان دەگۆڕێن. 

پاراستنی پەنابەران لە ئێستادا کاتی و سنووردارە.

واتە هەر کاتێک وڵاتەکەت سەلامەت بوو دەنێردرێیتەوە.

چیتر ئەو مافە خۆکارەت نابێت خێزانەکەت بهێنیت.

دەبێت بەپێی توانا پارەی تێچووی ژیانت بدەیت، هەروەها دەبێت کەلوپەلەکانت بفرۆشیت بۆ لەئەستۆگرتنی خەرجییەکان.

بەریتانیا گەڕاندنەوە خێراتر دەکات.

ئەگەر مافی مانەوەت نەبێت، دەگەڕێنرێیتەوە.

قاچاخچیەکان درۆت لەگەڵ دەکەن. ئەوان دەڵێن ئاسانە بە نایاسایی لە بەریتانیا بمێنیتەوە.

هیچ شتێک نامانوەستێنێت لە گەڕاندنەوەی هەموو ئەوانەی کە مافی مانەوەیان نییە.

ئێمە ئێستا ڕاستەوخۆ ئەو کەسانە دەنێرینەوە کە بە بەلەمی بچووک دێن بۆ بەریتانیا.

ئەمە بەو مانایە دێت کە لە بەلەمەکە داتدەگرن، بەندت دەکەن و بە گەشتی فڕۆکەی دواتر دەتنێرنەوە. زانیاریی زیاتر لەسەر پەیماننامەی بەریتانیا و فەڕەنسا وەربگرە.

کارت نابێت. پارە پەیدا ناکەیت.

کۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیا پارە پەیدا ناکەن – لەدەستی دەدەن.

کارکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیا پێچەوانەی یاسایە. ئەگەر هەوڵ بدەیت بە نایاسایی کار بکەیت، دەستگیر دەکرێیت و لەوانەیە ئەو پارەیەشی پەیدات کردووە دەستی بەسەردا بگیرێت. دەستگیرکردن بە هۆی کارکردنی نایاسایی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی بەریتانیادا.

لەوانەیە بڕێکی کەمتر لەو پارەیەت پێ بمێنێت کە سەرەتا پێتبووە، هەروەها بە هیچ جۆرێک ناتوانیت قەرزی قاچاخچیەکان بدەیتەوە کاتێک دەگەڕێنرێیتەوە بۆ وڵاتی خۆت. ئەمە لەوانەیە خۆت و خێزانەکەت بخاتە مەترسیی گەورەوە.

زانیاریی زیاتر دەربارەی ڕاستییەکانی کۆچی نایاسایی وەربگرە .

هاتن بە بەلەمی بچووک مەترسیدارتر بووە.

قاچاخچیەکان خەڵکێکی زیاتر لەناو بەلەمەکان کۆدەکەنەوە. لەوانەیە بەهۆی پاڵەپەستۆوە گیان لەدەست بدەیت. لەوانەیە بکەویتە ناو دەریا و بخنکێیت. لەوانەیە بەهۆی سووتەمەنییەوە بسوتێیت و بۆ هەمیشە جەستەت بشێوێت.

خەڵکانێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا منداڵیش هەن.

Individual with a pixelated face who has fallen into the sea without a life jacket

قاچاخچییەک ئاشکرا بکە

ئەگەر کەسێک بەڵێنی دا یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی بەبێ ڤیزا بێیت بۆ بەریتانیا، پێویستە ئاشکرای بکەیت.

ئەوان گرنگی بە سەلامەتی و داهاتووت نادەن. قاچاخچییەکان بەرپرسیارن لە مردنی خەڵک لەسەر بەلەمە مەترسیدارەکان لە کەناڵی ئینگلیزی.

بیانوەستێنە. ئێمەیان لێ ئاگادار بکەرەوە. ناسنامەکەت دەپارێزرێت.

گەشتی یاسایی

ئەگەر دەتەوێت بۆ ژیانێکی باشتر یان بۆ ئەوەی بگەیت بە سەلامەتی بێیت بۆ بەریتانیا، تاکە ڕێگە ئەوەیە کە لە رێگەیەکی یاساییەوە بێیت بۆ ئێرە.