Facts on UK immigration

چیرۆکی “ب”

سەیری ڤیدیۆکە بکە و تەواوی چیرۆکەکە لە خوارەوە بخوێنەوە.

دەقی ڤیدیۆکە بخوێنەوە

[0:00] لەسەر شاشە:

دەموچاوی پیاوێک کە بە لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا شاراوەتەوە دەردەکەوێت، سەردێڕ: “پەشیمانم لەوەی ژیانی خۆم لە بەلەمی بچووکدا خستە مەترسییەوە و قسەکانی: “چیرۆکی ڕاستەقینە – ناسنامەی پارێزراو لە سەرەوە دەرکەوت.

[0:06] لەسەر شاشە:

“گەشتەکە زۆر جیاواز بوو لەوەی کە قاچاخچیەکان باسیان کرد.”

[0:12] لەسەر شاشە:

“شەو سواری بەلەمەکە بووین و زۆر ترسناک بوو.”

[0:18] لەسەر شاشە:

“بارانێکی زۆر باری. بەلەمەکە پڕ بوو لە ئاو.”

[0:23] لەسەر شاشە:

وێنەیەکی نزیکی بەلەمێکی بچووکی قەرەباڵغ لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت.

[0:23] لەسەر شاشە:

“ئێمە ٣٠ کەس بووین لەم بەلەمە بچووکە. ئێمە تەڕ بووین.”

[0:29] لەسەر شاشە:

“ژیانم خستە مەترسییەکی گەورەوە لەم بەلەمە بچووکانە و ئەمە ئەزموونێک بوو کە لێی پەشیمانم.”

[0:35] لەسەر شاشە:

بەلەمێکی بچووک کە تا ڕادەیەک فوو کراوە کە لەسەر دەریا سەرئاو دەکەوێت.

[0:35] لەسەر شاشە:

“من هەرگیز جارێکی تر ئەو بڕیارە نادەم…”

[0:40] لەسەر شاشە:

“ئامۆژگاری هەمووان دەکەم کە ئەم ڕێگایە نەگرنەبەر.”

[0:46] لەسەر شاشە:

چوارچێوەی کۆتایی لەگەڵ لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا: قاچاخچیەکان تەنها گرنگی بە پارە دەدەن. ژیانی خۆت مەخە مەترسییەوە بە کۆچکردنی نایاسایی بۆ بەریتانیا.


“لەسەر قسەکانی خێزان و برادەرەکانم بڕیارم دا بڕۆم بۆ بەریتانیا. وەک شوێنێکی پڕ لە هەل و دەرفەت باسیان دەکرد.

هەمووان پێیان دەوتم ژیان لە بەریتانیا وەک خەون وایە، وەک چیمەنێکی پڕ لە گوڵ و هەرچییەکم پێویست بێ زۆر بەئاسانی دەیدۆزمەوە.

ژیان و کارکردن لە بەریتانیا هیچ ئەوە نەبوو کە من چاوەڕێم دەکرد.

دەرباری پەڕینەوە لە سنوور شتێکی وام پێنەوترا جگە لەوەی کە زۆر سەلامەتە. گەشتەکە لە فەڕەنسا بۆ بەریتانیا زۆر جیاواز بوو لەوەی کە قاچاخچیەکان بۆ منیان باس کردبوو. شەو سواری بەلەمێکی بچووک بووین نزیکەی ٣٠ کەسی تێدا بوو. جووڵە لە تاریکییەکەدا زۆر سامناک بوو – تەنانەت زۆر بەسەختی دەستی خۆمان دەدیت”

سەرەڕای ئەوەیکە سەرەتا دەریا هێمن بوو، بارودۆخەکە گۆڕا کاتێک لە نێوەی ڕێگەدا بارانێکی زۆر باری و بەلەمەکە هەتاکوو سەرەوەی گۆزینگمان پڕ بوو لە ئاو. بەدەست ئاوەکەمان فڕێدەدایە دەرەوە بەڵام سوودی نەبوو. بە هۆی باران و ئاوی دەریا هەموو گیانمان تەڕ بوو.

“زانیارییەکی کەمم هەبوو لەسەر بارودۆخی یاسایی کاردکردن لە بەریتانیا چونکە قاچاخچییەکان دڵنیایان کردبووینەوە تاکە کێشەمان ئەوەیە بگەینە بەریتانیا. بە قسەی ئەوان هەر کە گەیشتین هەموو پرسەکانی سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوون و دامەزراندن زۆر بەئاسانی جێبەجێ دەکرێت. ئەوان وتیان یارمەتیمان دەدەن بۆ دۆزینەوەی کار و دابینکردنی ژمارەی بیمەی نیشتیمانی. هەڕەوها وتیان کەسانێک هەن کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە بەریتانیا نیشتەجێن و لەوێ کاردەکەن بە بێ ئەوەی مافی مانەوەیان هەبێت.

پاش تێپەڕینی ٢-٣ مانگ، هەموو هیوام ئەوەبوو بگەڕێمەوە وڵاتەکەی خۆم. نەم دەتوانی خۆم بگونجێنم لەگەڵ ژیانی ئەوێ، بەتایبەتی بە هۆی سروشتی سەختی شەفتی بیناسازی کە دەبوایە هەر ٧ ڕۆژی هەفتە ١٢ کاتژمێر کاربکەم. تاکە هۆکاری بەردەوام بوونم لەسەر ئەم ئیشە ئەوە بوو کە دەمویست داهاتێکی زۆرم هەبێت بەرلەوەی بگەڕێمەوە بۆ وڵاتەکەی خۆم تاکوو هیچ نەبێ ئەو پارەیە بدەمەوە کە بۆ سەفەرەکەم بەقەرز وەرمگرتبوو. تێکەڵبوون بە کلتووری ناوچەکە سەخت بوو و وای کرد زیاتر بێ تاقەت بم.

زۆر ناڕازیم لە بڕیاری هاتنم بۆ بەریتانیا. خستنە مەترسی گیانم لەو بەلەمە بچووکانەدا ئەزموونێک بوو کە لێی پەشیمانم. نەک هەر جارێکی تر بڕیارێکی لەم جۆرە نادەمەوە، بەڵکوو ئامۆژگاری هاوڕێ و خێزانەکەشم دەکەم کە ئەم ڕێگایە نەگرنەبەر.

ژیان لە بەریتانیا زۆر سەختە کاتێک تۆ کۆچبەرێکی نایاساییت لەوێ. حکومەت هیچ پشتگیری و یارمەتییەکت نادات بۆ داواکردنی پەنابەری. خەرجی ژیان لە بەریتانیا لەگەڵ داهاتی کارەکەت بە هیچ شێوەیەک ناگونجێت. دۆزینەوەی کار بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی هەر سەختتر دەبێت و لەوانەیە زۆر بە ئاسانی ڕوو بکەیتە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەسەر شەقامەکان و ژیانی خۆت بخەیتە مەترسییەوە.

لەوانەیە زۆر بەئاسانی فریو بدرێی و ڕوو بکەیتە بازرگانیکردن بە ماددو هۆشبەرەکان، بەتایبەتی ئەگەر بێ کار بیت و نەتوانیت پارە پەیدابکەیت.

“مەترسیەکانی پەیوەست بە هەوڵی هەبوونی ژیانێکی نوێ لە بەریتانیا هیچ پاساوێکی نییە. کارکردن وەک بازرگان لە وڵاتەکەی خۆت لەگەڵ خێزان و ماڵی خۆت ژیانێکی باشترت بۆ دابین دەکات بە بەراورد لەگەڵ ئەو ئاستەنگیانەی کە لەوانەیە لە بەریتانیا ڕووبەڕوویان ببیتەوە. دابینکردنی بژێوی ژیان و ناردنی پارە بۆ ماڵەوە کاتێک بەتەنیا لە وڵاتێکی بیانی دەژیت زۆر سەختە.

هەرچی پێویست بێت دەیکەم بۆ ڕێگریکردن لە خێزان و هاورێکانم لە ئەنجامدانی ئەم گەشتە مەترسیدارە بۆ بەریتانیا.

چیرۆکی “ج”

” لە ماڵەوە درۆم لەگەڵ بنەماڵەکەم دەکرد. هێشتاش هەر قەرزدارم. سەرنج بدە چیرۆکی “ج”.

Man with heavily pixelated face

چیرۆکی “ک”

“ئیتر هەرگیز لەناو بەلەمێکی بچووکدا ژیانی خۆم ناخەمە مەترسیەوە.” سەرنج بدە چیرۆکی “ک”.

Man with heavily pixelated face

چیرۆکی “ئەلف”

“هێشتا 5500 پاوەند بۆ سەفەرەکە قەرزدارین. سەرنج بدە چیرۆکی “ئەلف”.

Man with heavily pixelated face