
“بڕیارم دا بێمە بەریتانیا بۆئەوەی کار بکەم و بڕێک پارە بنێرمەوە بۆ خێزانەکەی خۆم. لە ئەورووپا لە چەندین شوێن کارم کردووە و پێم وابوو تێگەیشتنێکی باشم لە بارودۆخەکە هەیە.
دەمزانی لە ڕووی یاساییەوە مافی مانەوەم نییە لە بەریتانیا و لەوانەیە بنێردرێمەوە وڵاتەکەی خۆم، بەڵام ئامادەبووم بەختی خۆم تاقی بکەمەوە تاکوو بڕە پارەیەکم دەست کەوێت.
دەڵاڵەکان پێیان گوتین پەڕینەوە لە فەڕەنسا بۆ بەریتانیا بە بەلەمی بچووک سەلامەت و ئاسانە. بەڵام لە ڕاستییە زۆر جیاواز بوو. گەیشتمە کالایس و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ لە کەمپێکی قەرەباڵغ خەوتم و پڕ بوو لە ئەلبانییەکان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی”.
من لەگەڵ گرووپێکی ٣٢ کەسی دانرام بۆ هەڵگرتنی بەلەمێکی بچووک. ناچار بووین بەلەمەکە هەڵبگرین و بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەپێ بڕۆین و لە هەمان کاتدا تەنافەکان بە دەست و دەموچاومان دەکەوت.
“پێدەچوو بەرپرسانی کەمپەکە کورد بن و لە ڕێگەی چەکەوە ڕێگرییان لە گلەیی و دەمەقاڵی دەکرد. بەلەمەکەمان لەسەر کەنارەکە دانا و نزیکەی ٥٠٠ مەتر لەناو دەریادا ڕۆیشتین و پاشان هەموومان سوار بووین. دەورووبەری پێنج کاتژمێر لە بەلەمەکەدا بووین هەتا گەیشتینە بەریتانیا.
کاتێک نزیک بووینەوە لە کەناراوەکانی بەریتانیا، پۆلیس ڕێی لێگرتین و ئێمەیان ناردە کەمپێک لەم ناوە و لەوێ زانیاری سەرەتایی ئێمەیان تۆمار کرد بێ ئەوەی بپرسن بۆچی بڕیارمان داوە بێینە بەریتانیا.
هەرگیز جارێکی تر ژیانی خۆم لە بەلەمێکی بچووکدا ناخەمە مەترسییەوە، تەنانەت ئەگەر ئاڵتوونیشم بدەنێ.
چیرۆکی “ب”
“ژیان و ئیشکردن لە بەریتانیا ئەوە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد” سەرنج بدە چیرۆکی “ب”.

چیرۆکی “ج”
” لە ماڵەوە درۆم لەگەڵ بنەماڵەکەم دەکرد. هێشتاش هەر قەرزدارم. سەرنج بدە چیرۆکی “ج”.

چیرۆکی “ئەلف”
“هێشتا 5500 پاوەند بۆ سەفەرەکە قەرزدارین. سەرنج بدە چیرۆکی “ئەلف”.
