دەقی ڤیدیۆکە بخوێنەوە
[0:00] لەسەر شاشە:
ڕوخساری پیاوێک کە بە لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا شاراوەتەوە و ئەو سەردێڕەی بۆ نووسراوە: “من هێشتا قەرزارم و ڕێزی خێزانەکەم لەدەستداوە” و ووشەکانی: “چیرۆکی ڕاستەقینە – ناسنامەی پارێزراو لە سەرەوە دەرکەوت.
[0:06] لەسەر شاشە:
“بڕیارم دا کۆچ بکەم بۆ بەریتانیا چونکە خێزانەکەم قەرزێکی زۆریان لەسەربوو.”
[0:12] لەسەر شاشە:
“ئەو پیاوەم بینی کە ئێمەی بردە دەرەوە بۆ نانی ئێوارە. “پێی وتین کە چەندین جار ئەم گەشتەی کردووە…”
[0:17] لەسەر شاشە:
“ژیان لە بەریتانیا ئاسانترە و دەتوانیت پارەیەکی زۆر بەدەستبهێنیت.” وێنەی خەڵکی لێڵ دەبینین کە لە شەقامێکی لەندەندا دەڕۆن، و ئەم دەقە لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت.
[0:25] لەسەر شاشە:
“خێزانی هاوسەرەکەم ڕازی کرد کە لەسەر خانووەکەیان قەرزێک وەربگرین چونکە بەڵێنیان پێدام کە دەستبەجێ کارێک دەدۆزمەوە…”
[0:32] لەسەر شاشە:
“وە ئەوەندە پارە پەیدا بکەم کە بتوانم هەموو قەرزەکانم بدەمەوە.” وێنەیەکی نزیکی دەستەکانی پیاوەکە کە دەست لە پارە دەدات لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت.
[0:39] لەسەر شاشە:
“پێم وابوو ژیان لە بەریتانیا ئاسانە و دەتوانم زۆربەی ئەو پارەی پەیدای دەکەم بنێرم بۆ ماڵەوە.”
[0:45] لەسەر شاشە:
“ژیان لە بەریتانیا زۆر جیاوازە لەوەی کە بیرم لێدەکردەوە. زۆر سەخت بوو کار بدۆزیتەوە.” وێنەی بەلەمێکی بچووکی پڕ لە خەڵک دەبینین و ئەم دەقە لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت.
[0:52] لەسەر شاشە:
“زۆر ترسناک بوو کە بزانم لەوانەیە بنێردرێنەوە ماڵەوە بەبێ ئەوەی پارەی پێویستم دەربهێنم.”
[1:00] لەسەر شاشە:
“کاتێک چوومە دەرەوە هەستم بە گومان و دوودڵی کرد. گوێم لە فیکە بوو و پێم وابوو دەستگیرکراوم.” وێنەیەکی نزیک لە گڵۆپە شینەکانی ئۆتۆمبێلی پۆلیس لەسەر شاشەکە، لەگەڵ شەقامە تارەکانی شارەکە لە پشتەوە.
[1:06] لەسەر شاشە:
“من هێشتا قەرزدارم و ڕێزم لە خێزانەکەم لەدەستداوە.”
[1:12] لەسەر شاشە:
چوارچێوەی کۆتایی لەگەڵ لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا: کۆچبەرانی نایاسایی ڕێگەیان پێنادرێت لە بەریتانیا کار بکەن و ڕووبەڕووی مەترسی چەوساندنەوە دەبنەوە.
“بڕیارم دا بێمە بەریتانیا لەبەرئەوەی خۆم و خێزانەکەم زۆر قەرزدار بووین. من لە گوندێکی زۆر هەژار لە کوێستان گەورە بووم و کاتێک باوکم مرد بووم بە گەورەی ماڵەوە.
تازە دەزگیرانم هەبوو و پێنج خوشکم هەیە کە دەبوو ئاگام لێیان بێت، بۆیە بڕیارم دا بێمە بەریتانیا تاکوو بڕێک پارەم دەست کەوێ و بینێرمەوە ماڵەوە.
پیاوێکم ناسی لە سییەکانی تەمەنی بوو و بۆ نانی ئێوارە چەند جارێک من و چەند کەسێکی تری بردە دەرەوە. ئەو پێی گوتین کە چەندین جار ئەم گەشتەی کردووە و ژیان لە بەریتانیا زۆر ئاسانترە و دەتوانیت پارەیەکی زۆر پەیدا بکەی.
بنەماڵەی هاوسەرەکەمم ڕازی کرد لەسەر ماڵەکەیان قەرز وەربگرن لەبەرئەوەی بەڵێنم پێدرابوو دەستبەجێ ئیشێک بدۆزمەوە و لە ماوەی ٣ مانگدا پارەیەکی زۆر بەدەستبهێنم کە بتوانم هەموو قەرزەکانم بدەمەوە.
گەشتەکە ئەوەندە ئاسان نەبوو وەک ئەوەی پێم گوترابوو. لە فەڕەنسا پێش ئەوەی بە بەلەمێکی بچووک
بکەومە ڕێ، یەکێک لە دەڵاڵەکان منی بانگ کرد و گوتی بەلەمە بچووکەکان زۆر سەلامەت نین، بەڵام ئەگەر پارەیەکی زیاتر بدەم دەتوانم سواری بەلەمێک بم کە گەورەتر و سەلامەتترە. . چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد بەڵام پێم وابوو بژاردەیەکی باشترە و هەرچۆنێک بێت پارەکەم دا.”
کاتێک کە بە شەو گەیشتینە خاڵی ڕۆیشتن، زۆر قەرەباڵغ بوو و من ناچار بووم سواری بەلەمێکی بچووک بم. کاتێک ویتسم بڵێم من پارەی بەلەمێکی گەورەترم داوە، دەڵاڵەکان پێم پێکەنین، تفەنگەکەیان ڕاوەشاند و گوێیان نەدا بە من. ئەوان دەیانوەیست ترس لە دڵی خەڵکەکە درووست بکەن و خێرا بکەونە ڕێ بۆیە هەر دەیانگوت پەلە بکەن خەریکە پۆلیس دێت.
“پێم وابوو ژیان لە بەریتانیا زۆر ئاسان دەبێت، حکومەت یارمەتیم دەدات و ماڵێک یان هیچ نەبێ ژوورێکم بۆ پەیدا دەکات تێیدا بژیم … ناچار نابم کرێ بدەم و دەتوانم زۆربەی داهاتەکەم بنێرمەوە بۆ خێزانەکەم. پێم وا بوو پارەیەکی زۆرم دەست دەکەوێت و پێویست ناکات چێشت لێنێم و هەموو ڕۆژێک لە دەرەوە نان دەخۆم”.
ئەزموونی ژیان لە بەریتانیا زۆر جیاوازە لەگەڵ ئەو شتەی بیرم لێدەکردەوە. بۆ دۆزینەوەی خانووبەرە هیچ کەس یارمەتی نەدام.
“پاراستنی ئەم کارە زۆر سەخت بوو، لەبەرئەوەی تا پێش ئەمە هەرگیز لە پیشەسازی بیناسازیدا کارم نەکردبوو و بەرگەی شەفتێکی دوورودرێژم نەدەگرت و هیچ کارێکم نەدەزانی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئیتر نەمدەتوانی هەموو جار بۆ ڕۆێشتن بۆ کارەکەم ٢ کاتژمێر بە گواستنەوەی گشتی بڕۆم.
کێشەی زۆرم هەبوو و هاوکارەکانم پێیان گوتم بیر لەوە بکەمەوە کە کار بکەم لە خانووی بەرهەمی کشتوکاڵی لە دەرەوەی لەندەن. پێیان گوتم کارێکی ئاسانە و پۆلیس ئاگاداری بابەتەکەن و بیزارمان ناکەن و مانگانە مووچە وەردەگرم. بەڵام کاتێک دەستم بە کارکردن کرد و داوای پارەی خۆم کرد بۆ ئەوەی بینێرمەوە بۆ ماڵەوە، بەڕێوەبەرەکانمان پێیان گوتم کە ئەوان خواردنمان پێدەدەن، بەڵام تا بەرهەمەکان نەفرۆشرێت پارەمان پێنادەن.
زانینی ئەوەی کە دەتوانن بمنێرنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆم بەبێ پەیداکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستم بوو زۆر ترسناک بوو. هەستم بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکرد کاتێک دەڕۆیشتم بۆ شوێنان، کاتێک بە پاس گەشتم دەکرد، لە کاتی شت کڕین و تەنانەت لە کاتی قاوە خواردنەوەش … بەتایبەتی کاتێک لەگەڵ کەسانی تر شۆفیریم دەکرد و گوێم لە دەنگی سەیارەی پۆلیس دەبوو، پێم وابوو دەیانەوێ بمگرن.
ئیتر بڕیاری وا نادەمەوە کە بە بەلەم بێمە بەریتانیا. لە ماڵەوە درۆم لەگەڵ خێزانەکەم دەکرد. ئێستاش هەر قەرزدارم و ڕێز و شکۆ و پیاوەتیم لەناو ئەندامانی بنەماڵەکەمدا نەماوە”.
چیرۆکی “ب”
“ژیان و ئیشکردن لە بەریتانیا ئەوە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد” سەرنج بدە چیرۆکی “ب”.

چیرۆکی “ک”
“ئیتر هەرگیز لەناو بەلەمێکی بچووکدا ژیانی خۆم ناخەمە مەترسیەوە.” سەرنج بدە چیرۆکی “ک”.

چیرۆکی “ئەلف”
“هێشتا 5500 پاوەند بۆ سەفەرەکە قەرزدارین. سەرنج بدە چیرۆکی “ئەلف”.
