Skip to main content

Facts on UK immigration

ئەگەری دەستگیرکردن و گەڕاندنەوەت هەیە بۆ فەڕەنسا ئەگەر بە بەلەمی بچووک و بە نایاسایی بڕۆیت بۆ بەریتانیا.

پارەکەت بەفیڕۆ مەدە و ژیانت مەخەرە مەترسییەوە.

 

ئەگەر هەوڵ بدەیت بە نایاسایی بێیت بۆ بەریتانیا ئەوا دەگەڕێندرێیتەوە بۆ فەرەنسا.

قاچاخچییانی مرۆڤ دەڵێن دەتوانن بە سەلامەتی بتگەیەننە بەریتانیا و دڵنیایی دەدەن کە ڕێگەت پێدەدرێت لەوێ بمێنیتەوە. ئەوان درۆت لەگەڵ دەکەن.

بەپێی رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان بەریتانیا و فەرەنسا، ئێمە دەتگەڕێنینەوە بۆ فەڕەنسا و قاچاخچییەکان هێشتا پارەکەت دەبەن بۆ خۆیان.

ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان و ژنان و منداڵان لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە بەلەمی بچووک گیانیان لەدەستداوە. ئێستا زۆر مەترسیدارترە لە جاران.

هەوڵدان بۆ چوونە ناو بەریتانیا بە شێوەیەکی نایاسایی هەرگیز شایەنی ئەو مەترسییە نییە. لەوانەیە دەستگیر بکرێیت و لە بەریتانیا دەربکرێیت.

ئەگەر تۆ چالاکی تاوانکاریت هەیە، داوای پەنابەرێتی  پێشتووت لە وڵاتانی تردا هەیە یان زانیاری هەڵە دەدەیت دەربارەی ناسنامەکەت، ئەوا دەبێت بزانیت کە ئێمە پەنجەمۆر و وێنەی دەموچاوت دەگرین و لەگەڵ بنکەدراوەکانماندا (داتابەیس) بەراورد دەکرێن بۆ ئەوەی بزانین تۆ کێیت و ڕێوشوێنی پێویست لە دژی تۆ دەگرینەبەر.

ژیانت مەخەرە مەترسییەوە و پارەکەت بەفیڕۆ مەدە. لەوانەیە هەموو شتێک لەدەست بدەیت.