Small boat in the sea that is overloaded with people

Facts on UK immigration

ڕاستیەکان دەربارەی کۆچ بۆ بەریتانیا

هەوڵی هاتنەناو بەریتانیا بەقاچاخ لەوانەیە خەرجێکی زۆری بۆت لێبکەوێتەوە.

قاچاخچیەکان پێت دەڵێن کە کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا کارێکە مەترسیی نییە و ئاسانە و دەتوانیت لێرە ژیانێکی خۆش بۆخۆت دابین بکەیت. بەڵام ئەم قسەیە زۆر لە ڕاستی دوورە.

کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا گەلێک تێچوونی هەیە. تەنانەت لەوانەیە گیانیشت تێدا بچێت. گەلێک ژن و پیاو و منداڵ لەناو لۆرییەکاندا مردوون کاتێک هەوڵیان داوە لەڕێگەی بەلەمی بچووک یان خۆشاردنەوە بێنە بەریتانیا.

ڕاستیەکان بزانە

ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا، دەکرێ دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت. ئەمانە ئەو شتانەن کە پێویستە بیزانی سەبارەت بە یاساکانی کۆچ لە وڵاتی بەریتانیا.

مەترسیەکانی کۆچی نایاسایی

کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا زۆر مەترسیدار. تەنانەت ئەگەر بتوانیت لەم سەفەرەش ڕزگار بیت، پاش ئەوەی دێیە بەریتانیا گەلێک مەترسی لەبەردەمتە. دەربارەی ئەم مەترسیانە زیاتر بزانە.

Sinking small boat that is overloaded with people

ڕاستی ژیان لە بەریتانیا

گرووپە تاوانکارەکان بە درۆ دەڵێن چوون بۆ بەریتانیا زۆر ئاسانە و ژیان لەم وڵاتەدا خۆشترە. بەڵام ڕاستیەکە زۆر جیاوازە. چیرۆکی ڕاستەقینەی ئەوانە ببیستە کە بەقاچاخ هاتوونەتە بەریتانیا.

Police car's blue light with blurred city streets in the background

یاساکانی کۆچ لە بەریتانیا

یاساکانی کۆچ لە بەریتانیا زۆر لەوە سەختترن کە خەڵک بیری لێدەکەنەوە. زیاتر بزانە دەربارەی ئەو یاسایانەی دانراون بۆ کەسانێک کە بەقاچاخ هاتوونەتە بەریتانیا.

Union Jack flag with blue sky and clouds in the background
Female Immigration Enforcement Officer

پێم وایە قاچاخچیەکان بەڵێنی شتێکی جیاوازیان پێدەدەن… واتا داهاتوویەکی باشتر، ژیانێکی باشتر. بەڵام ڕاستییەکە زۆر جیاوازە.

کێنداڵ، ئەفسەری جێبەجێکردنی کاروباری کۆچبەران

بەڕاستی دەتەوێ بزانیت هەوڵدان بۆ هاتنە ناو بەریتانیا و ژیانی نایاسایی لێرە چۆنە؟ گوێ لەو چیرۆکە ترسناکانە بگرە کە ئەفسەرانی بەریتانی شاهیدی بوون.

دەقی ڤیدیۆکە بخوێنەوە

[0:00] لەسەر شاشە:

لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا لە خوارەوەی پیشاندەرەکە دەردەکەوێت، سەردێڕ: مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا.

[0:05] لەسەر شاشە:

سەمینا (SMEENA)
ئەفسەری هێزەکانی پاسەوانی سنوور

[0:05] Smeena:

قاچاخچیەکانی مرۆڤ ژیانی خەڵک دەخەنە مەترسییەوە تەنها بۆ پەیداکردنی پارە.

کاتێک سەمینا (SMEENA) قسە دەکات، وێنەی بەلەمێکی بچووک لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت. ئەوە شایەنی ئەوە نییە کە ژیانت بخەیتە مەترسییەوە. خەڵکانێکم بینیوە کە ئازاری مردنی خێزانەکانیان دەچێژن لەم گەشتانەدا  و لەو کاتەدا دەڵێن ئایا ئەم گەشتە بەڕاستی شایەنی ئەوەیە؟ کاتێک سەمینا قسە دەکات، وێنەی بەلەمێکی بچووکی پڕ لە قەرەباڵغی لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت.

[0:25] لەسەر شاشە:

ANCIL
ئەفسەری جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران

[0:25] Ancil:

من چووم بۆ دۆڤەر فۆلکستۆن و بینیومە کە ئەم بەلەمانە بە کۆچبەرانی نایاساییەوە دێن و بارودۆخەکە زۆر خراپە.

کاتێک ئانسێل (ANCIL) قسە دەکات، وێنەی بەلەمێکی بچووکی پڕ لە خەڵک لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت.

خەڵکم بینی لەسەر لێواری  دابەزینی پلەی گەرمای لەشیان بوون، منداڵانم بینی کە چاکەتی ڕزگارییان لەبەر نەبوو.

هەندێک جار لە درەنگایی شەو و لە ئاوی سارد و بەستوو  دەڕۆیشتن … لە نێوان قەرەباڵغترین کەناڵی دەریایی لە نێوان ئێرە و فەڕەنسا و ئەمانە ئەو شتانەن کە من خۆم شایەتی بووم. کاتێک ئەنسێل قسە دەکات، وێنەی بەلەمێکی بچووک لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت.

[0:52] لەسەر شاشە:

سەمینا (SMEENA)
ئەفسەری هێزەکانی پاسەوانی سنوور

[0:52] Smeena:

ئەو بەلەمانەی بەکاری دەهێنن بۆ دەریا نابن. زۆرجار بەدەست دروستکراون و بە چەسپ لێکبەستراون و دیارە کە سەلامەت نین. هەروەها بە دابینکردنی کەلوپەلی سەلامەتی وەک چاکەتی ڕزگارکردن، زۆرجار تایەی ناوەوەی ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنن. خوانەخواستە بەڵام ئەگەر کەسێک بکەوێتە ناو ئاوەوە چۆن دەیپارێزێت؟
کاتێک سمینا(SMEENA) قسە دەکات، وێنەی بەلەمێکی بچووکی پڕ لە ئاو لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت.

[1:24] لەسەر شاشە:

PAUL
ئەفسەری هێزەکانی پاسەوانی سنوور

[1:24] Paul:

ئایا بەڕاستی پێویستە خۆت بخەیتە مەترسییەوە بە پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی؟ جا لەسەر بەلەمێکی بچووک بێت یان لە دواوەی لۆرییەک. بەداخەوە هەندێک جار رووداوی زۆر خراپ ڕوودەدات. تۆ دەتەوێت ببیتە بەشێک لەوە؟

[1:40] چوارچێوەی کۆتایی لەگەڵ لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا:

هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە شێوەیەکی نایاسایی دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەموو شتێک بۆ تۆ. ئەم کارە مەترسیدارە مەکە. ڕاستییەکان لەسەر کۆچی نایاسایی لێرە بزانە.


زانیاری زیاتر بەدەست بێنە دەربارەی کەسانێک کە بەقاچاخ دێنە بەریتانیا، لەڕاستیدا ژیانیان چۆنە.

Passport and stamp

ڕێگە سەلامەت و یاساییەکان. تاکە ڕێگا بۆ هاتن بۆ بەریتانیا.

تەنها ڕێگا بۆ هاتن بۆ وڵاتی بەریتانیا بۆ بە دەستهێنانی ژیانێکی باشتر بریتیە لە رێگا سەلامەتە یاساییەکان و ڕێکارەکانی ڤیزا.

زانیاری زیاتر لەسەر ڕێگا سەلامەت و یاساییەکان بزانە.