دەنگە-ڕاستەقینەکان

گوێ لەم کەسانە بگرە کە ئەزموونی ژیانیان لە بەریتانیا باس دەکەن و بۆچی ڕۆیشتن بۆ بەریتاگوێ لەم کەسانە بگرە کە ئەزموونی ژیانیان لە بەریتانیا باس دەکەن و بۆچی ڕۆیشتن بۆ بەریتانیا بە قاچاخ هەرگیز شایەنی ئەو مەترسییە نییە.

دەقی ڤیدیۆکە بخوێنەوە

[0:00] لەسەر شاشە:

دەموچاوی ئافرەتێک کە بە لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا داپۆشراوە دەردەکەوێت، سەردێر: “بۆم دەرکەوت کە هەڵخەڵەتێندراوم” و ووشەکان: “چیرۆکی ڕاستەقینە – ناسنامەی پارێزراو لە خوارەوە دەرکەوت.

[0:05] لەسەر شاشە:

“من مامۆستای ئینگلیزی بووم لە شارێکی بچووک. من پارەی زۆرم پەیدا نەدەکرد.”

[0:11] لەسەر شاشە:

دیمەنی شەقامێک دەبینین لە ناوەڕاستی لەندەن کە لەسەر شاشەکە ئەم وشانە دەردەکەوێت: “دەڵاڵێک بەڵێنی کارێکی پێدام لە بەریتانیا بە مووچەیەکی بەرز”…

[0:16] لەسەر شاشە:

“دوای ئەوەی گەیشتم، دەڵاڵەکە کاری بۆ من نەدۆزییەوە. بۆم دەرکەوت کە هەڵخەڵەتێندراوم.”

[0:22] لەسەر شاشە:

وێنەیەکی نزیکی ئەو دەستانەی خواردن پێشکەش دەکەن لەسەر شاشە کە ئەم وشانە دەردەکەون: من کارێکم دەستکەوت بۆ پێشکەشکردنی خواردن بە مووچەیەکی زۆر کەم. زۆر بە زەحمەت دەمتوانی ژیان بەسەرببەم.

[0:29] لەسەر شاشە:

وێنەیەکی نزیک لە دەستی ژنێک کە کاپێک قاوەی بەدەستەوەیە لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت کە بەم ووشانە نووسراوە: “من بە هیچ شێوەیەک نەمدەویست ببم بە کرێکارێکی نایاسایی، بەڵام ناتوانم بەبێ پارە بگەڕێمەوە ماڵەوە.”

[0:35] لەسەر شاشە:

“من گیرم خوارد . دەبێت ئەو پارەیەی کە قەرزارم بۆ گەشتەکەم لێرە بیدەم.”

[0:41] لەسەر شاشە:

چوارچێوەی کۆتایی لەگەڵ لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا: کۆچبەرانی نایاسایی ڕێگەیان پێنادرێت لە بەریتانیا کار بکەن و ڕووبەڕووی مەترسی چەوساندنەوە دەبنەوە.

چیرۆکی “ب”

“ژیان و ئیشکردن لە بەریتانیا ئەوە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد” سەرنج بدە چیرۆکی “ب”

Man with heavily pixelated face

چیرۆکی “ج”

” لە ماڵەوە درۆم لەگەڵ بنەماڵەکەم دەکرد. هێشتاش هەر قەرزدارم. سەرنج بدە چیرۆکی “ج”.

Man with heavily pixelated face

چیرۆکی “ک”

“ئیتر هەرگیز لەناو بەلەمێکی بچووکدا ژیانی خۆم ناخەمە مەترسیەوە.” سەرنج بدە چیرۆکی “ک”.

Man with heavily pixelated face

چیرۆکی “ئەلف”

“هێشتا 5500 پاوەند بۆ سەفەرەکە قەرزدارین. سەرنج بدە چیرۆکی “ئەلف”.

Man with heavily pixelated face