چوون بۆ بەریتانیا بە قاچاخ تاوانە.
لەوانەیە ڕووبەڕووی چوار ساڵ زیندان ببیتەوە و لە بەریتانیا دەربکرێیت، مەگەر:
- ڤیزایەکی کارپێکراوت هەبێت و پابەندبیت بە مەرجەکانی،
- گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت سەلامەت نەبێت و مافی پەنابەریت پێدرابێت.
بەریتانیا زیاتر لە جاران خەڵک دەستگیر دەکات بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی کۆچ.
ژیانێکی خۆشت نابێت ئەگەر بەقاچاخ بێیتە بەریتانیا:
- ناتوانیت ئیش بکەیت مەگەر بارودۆخێکی تایبەتت هەبێت
- ناتوانیت خانوو بە کرێ بگریت – خاوەنماڵ و بریکارەکانی خانووبەرە بەپێی یاسا بەرلەوەی خانوویەکت بۆ بەکرێ بگرن، پێویستە بارودۆخی کۆچکردنت بپشکنن.
- یارمەتی خۆشگوزەرانیت ناکەوێتە بەردەست
- ئەگەر پێویستت بە چارەسەری نەخۆشخانە یان چاودێری تەندروستی بێت لە بەریتانیا لەوانەیە پارەت لێ وەربگرن
- بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکانی تر وەک هەژماری بانکی و مۆڵەتی شۆفێری سنووردارە
- لەوانەیە جارێکی تر قەدەغە بکرێیت لە چوونە ناو بەریتانیا تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەکی یاسایی بۆ کار، خوێندن یان گەشتیاری سەردانی بکەیت
- ئەگەر منداڵت هەبێت و لە کاتی لەدایک بووندا بە نایاسایی لە بەریتانیا بوویت، ئەوا نابنە هاووڵاتی بەریتانیا
ئەگەر هەوڵ بدەیت بەقاچاخ لە بەریتانیا ئیش بکەیت، لەوانەیە بگیرێیت و دەست بەسەرمووچەکەتدا بگیرێت. ئیشی نایاسایی بەگشتی لەلایەن باندەکانی تاوانکارەوە جێبەجێ دەکرێت کە لەوانەیە ناچارت بکەن لە بارودۆخی نەگونجاودا کاری قورس و گران بکەی و لەجیاتی پارەیەکی کەمت بدەنێ یان هەر پارەت نەدەنێ.
ئەگەر لە بەریتانیا داوای مافی پەنابەرێتی بکەیت، ئەوا بە شێوەیەکی ئاسایی ڕێگەت پێنادرێت کار بکەیت لە کاتێکدا کە داواکاری پەنابەریت لەبەرچاو دەگیرێت. ئەگەر لە داواکارییەکەتدا زانیاری هەڵە بدەیت، لەوانەیە بۆ ٢ ساڵ لە زیندان بدرێیت یان ناچاربیت بەریتانیا بەجێبهێڵیت.

ڕێگە سەلامەت و یاساییەکان. تاکە ڕێگا بۆ هاتن بۆ بەریتانیا.
تەنها ڕێگا بۆ هاتن بۆ وڵاتی بەریتانیا بۆ بە دەستهێنانی ژیانێکی باشتر بریتیە لە رێگا سەلامەتە یاساییەکان و ڕێکارەکانی ڤیزا.
زانیاری زیاتر لەسەر ڕێگا سەلامەت و یاساییەکان بزانە.