Police car's blue light with blurred city streets in the background

Facts on UK immigration

ڕاستی ژیان لە بەریتانیا

گوێ لە چیرۆکی ڕاستەقینەی ئەو کەسانە بگرە کە بە قاچاخ هاتوونەتە بەریتانیا.

Man with heavily pixelated face

هەمووان پێیان دەگوتم ژیان لە بەریتانیا خەونێکە . ژیان و کارکردن لە بەریتانیا بە هیچ شێوەیەک ئەو شتە نەبوو کە من چاوەڕێم دەکرد.

شایەتحاڵ – ناسنامەی پارێزراو

گرووپە تاوانکارەکان بە درۆ دەڵێن چوون بۆ بەریتانیا زۆر ئاسانە و ژیان لەم وڵاتەدا خۆشترە.

بەڵام ئەگەر بەقاچاخ بێیتە بەریتانیا، ڕاستییەکە زۆر جیاوازە.

یاساکانی کۆچ لە بەریتانیا ڕێگەت پێنادات ئیش بکەیت، خانوو بە کرێ بگریت یان داوای یارمەتی بکەیت.

ئەگەر قەرزاری قاچاخچیەکان بیت، لەوانەیە ناچارت بکەن بە نایاسایی لە بارودۆخێکی ناسەلامەت و نەخوازراودا بە مووچەیەکی کەم یان بێ مووچە ئیشیان بۆ بکەیت.

زۆر سەختە لە بەریتانیا کۆچبەری نایاسایی بیت. دابینکردنی پێداویستی ژیان و پارە ناردنەوە بۆ ماڵەوە زۆر سەختە کاتێک لە وڵاتێکی بیانیدا بەتەنیای.

شایەتحاڵ – ناسنامەی پارێزراو

گوێ لەم کەسانە بگرە کە ئەزموونی ژیانیان لە بەریتانیا باس دەکەن و بۆچی ڕۆیشتن بۆ بەریتانیا بە قاچاخ هەرگیز شایەنی ئەو مەترسییە نییە.

دەقی ڤیدیۆکە بخوێنەوە

[0:00] لەسەر شاشە:

دەموچاوی ئافرەتێک کە بە لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا داپۆشراوە دەردەکەوێت، سەردێر: “بۆم دەرکەوت کە هەڵخەڵەتێندراوم” و ووشەکان: “چیرۆکی ڕاستەقینە – ناسنامەی پارێزراو لە خوارەوە دەرکەوت.

[0:05] لەسەر شاشە:

“من مامۆستای ئینگلیزی بووم لە شارێکی بچووک. من پارەی زۆرم پەیدا نەدەکرد.”

[0:11] لەسەر شاشە:

دیمەنی شەقامێک دەبینین لە ناوەڕاستی لەندەن کە لەسەر شاشەکە ئەم وشانە دەردەکەوێت: “دەڵاڵێک بەڵێنی کارێکی پێدام لە بەریتانیا بە مووچەیەکی بەرز”…

[0:16] لەسەر شاشە:

“دوای ئەوەی گەیشتم، دەڵاڵەکە کاری بۆ من نەدۆزییەوە. بۆم دەرکەوت کە هەڵخەڵەتێندراوم.”

[0:22] لەسەر شاشە:

وێنەیەکی نزیکی ئەو دەستانەی خواردن پێشکەش دەکەن لەسەر شاشە کە ئەم وشانە دەردەکەون: من کارێکم دەستکەوت بە مووچەیەکی زۆر کەم. زۆر بە زەحمەت دەمتوانی ژیان بەسەرببەم.

[0:29] لەسەر شاشە:

وێنەیەکی نزیک لە دەستی ژنێک کە کاپێک قاوەی بەدەستەوەیە لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت کە بەم ووشانە نووسراوە: “من بە هیچ شێوەیەک نەمدەویست ببم بە کرێکارێکی نایاسایی، بەڵام ناتوانم بەبێ پارە بگەڕێمەوە ماڵەوە.”

[0:35] لەسەر شاشە:

“من گیرم خوارد . دەبێت ئەو پارەیەی کە قەرزارم بۆ گەشتەکەم لێرە بیدەم.”

[0:41] لەسەر شاشە:

چوارچێوەی کۆتایی لەگەڵ لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا: کۆچبەرانی نایاسایی ڕێگەیان پێنادرێت لە بەریتانیا کار بکەن و ڕووبەڕووی مەترسی چەوساندنەوە دەبنەوە.

چیرۆکی “ب”

“ژیان و ئیشکردن لە بەریتانیا ئەوە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد” سەرنج بدە چیرۆکی “ب”

Man with heavily pixelated face

چیرۆکی “ج”

” لە ماڵەوە درۆم لەگەڵ بنەماڵەکەم دەکرد. هێشتاش هەر قەرزدارم. سەرنج بدە چیرۆکی “ج”.

Man with heavily pixelated face

چیرۆکی “ک”

“ئیتر هەرگیز لەناو بەلەمێکی بچووکدا ژیانی خۆم ناخەمە مەترسیەوە.” سەرنج بدە چیرۆکی “ک”.

Man with heavily pixelated face

چیرۆکی “ئەلف”

“هێشتا 5500 پاوەند بۆ سەفەرەکە قەرزدارین. سەرنج بدە چیرۆکی “ئەلف”.

Man with heavily pixelated face
Female Immigration Enforcement Officer

پێموایە ئەگەر خەڵک بتوانن دوانزە مانگی دووای گەشتەکە ببینن کە چییان بەسەر دێت، تا ڕادەیەک دڵنیام کە بڕیاڕی گەشتەکە نادەن.

کێنداڵ، ئەفسەری جێبەجێکردنی کاروباری کۆچبەران

گوێ لە بەرپرسان بگرە کە باسی ئەزموونی خۆیان دەکەن دەربارەی خراپ مامەڵەکردنی تاوانباران لەگەڵ ئەو کەسانەی بەقاچاخ هاتوونەتە بەریتانیا.

دەقی ڤیدیۆکە بخوێنەوە

[0:00] لەسەر شاشە:

لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا لە خوارەوەی شاشەکە دەردەکەوێت، سەردێڕ” ژیانی کۆچبەرانی نایاسایی بەڕاستی چۆنە”

[0:05] لەسەر شاشە:

AUSTIN

ئەفسەری جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران

[0:05] Austin: کاتێک قسەم لەگەڵ ئەو کەسانە کرد کە لە بەلەمێک دابەزیون کە لە کالەیسەوە (Calais) هاتبوون، پێیان گوتم بەڵێنی کار و شوێنی نیشتەجێبوونیان پێدراوە لێرە و کە هەموو شتەکان باش دەبن. پاشان کاتێک لەگەڵ خەڵک قسە دەکەیت دوای شەش مانگ یان دوازدە مانگ لە هاتنیان [بۆ بەریتانیا] بە بەلەمی بچووک، ئەوان چیرۆکێکی زۆر جیاواز دەگێڕنەوە. زۆرجار خۆیان بۆیان دەردەکەوێت و دان بەوە دەنێن کە ئەوە ئەوشتە نەبوو کە ئەوان بیریان لێدەکردەوە و بەڵێنیان پێدرابوو کە دەبێت.هەروەها بڕێکی زۆر پارەیان لەدەستداوە کە بەم گرووپە تاوانکارانەیان دابوو بۆ ئەوەی بیانگەیەننە بەریتانیا.

[0:35] لەسەر شاشە:

KENDAL

ئەفسەری جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران

[0:35] Kendal: وابزانم قاچاخچیەکان شتێکی تریان پێ دەفرۆشن. وابزانم کارێک یان داهاتوویەکیان پێ دەفرۆشن. وابزانم ژیانێکی باشتریان پێ دەفرۆشن، بەڵام ڕاستیەکە زۆر جیاوازە.

کاتێک کێنداڵ (Kendal) قسە دەکات، وێنەی بارودۆخی ژیانێکی فەقیری لە دوای یەک لەسەر شاشە دەردەکەون.

ئەو ڕاستییەی کە بۆمان دەردەکەوێت ئەوەیە کە ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانێک دەکەین کە ڕۆژانە دوانزده کاتژمێر کار دەکەن بۆ چل پاوەند. هەر بەم پارەیە خواردن و شوێنی نیشتەجێبوون دابین دەکەن کەواتە لەوانەیە رۆژانە دە پاوەندیان بۆ بمێنێتەوە. ئەوان لەم خانووانە دەمێننەوە کە پانزە بۆ بیست کەس لەسەر دۆشەک دەخەون.

[1:06] لەسەر شاشە:

SMEENA سەمینا

ئەفسەری هێزەکانی پاسەوانی سنوور

[1:06] Smeena: ئەو ئافرەتانەی کە قاچاخ کراون بۆ بەریتانیا بە مەبەستی کارکردن لە بازرگانی سێکسدا، هەندێکیان تەنانەت نازانن کە بۆ ئەم مەبەستە هێنراونەتە ئێرە.

وێنەیەکی بارودۆخی ژیانی فەقیرانە لەسەر شاشە دەردەکەوێت.

[1:16] لەسەر شاشە:

ANCIL

ئەفسەری جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران

[1:16] Ancil: چاوەڕوانی خەڵک کاتێک دەگەنە ئێرە ئەوەیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینیویانە. وابزانم ئەمە شتێکە کە لە فەیسبووک و ئینستاگرام بینیویانە. ئەو کەسانەی کە BMW لێدەخوڕن و دڵخۆشن و کاتێک دەگەنە ئێرە تێدەگەن کە ژیان ئەوها نییە.

کاتێک ئەنسێل (ANCIL) قسە دەکات، وێنەی بارودۆخی ژیانی فەقیرانە یەک لە دوای یەک لەسەر شاشە دەردەکەون.

ئەوان بەزۆری ئیستغلال دەکرێن، لە شوێنی بیناسازی و شوشتنی ئۆتۆمبێل کار دەکەن، ئەم خەڵکە لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین، ١٥-٢٠ کەس لە شوقەیەکی سێ ژووری نووستندا دەژین و هێشتا دەبێت پارە بەو قاچاخچییانە بدەن… ئەمانە ئەو شتانەن کە من بینیومە و خۆم شاهیدیم. من لێرەوە بە خەڵک دەڵێم بڕوا بەو شتانە نەکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەیبینن. ژیان لێرە ئەو شتە نییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەیبینن.

[1:54] لەسەر شاشە:

KENDAL

ئەفسەری جێبەجێکردنی یاسای کۆچبەران

[1:54] Kendal: پێم وایە ئەگەر خەڵک بتوانن ئەم ١٢ مانگەی ژیان ببینن کە لە دوای ئەم گەشتە چاوەڕێیانە دڵنیام کە ئەو بریارە نادەن.

[2:03] چوارچێوەی کۆتایی لەگەڵ لۆگۆی حکومەتی بەریتانیا: هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە شێوەیەکی نایاسایی دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەموو شتێک بۆ تۆ. ڕاستییەکان لەسەر کۆچی نایاسایی لێرە بەدەستبهێنە.

Passport and stamp

ڕێگە سەلامەت و یاساییەکان. تاکە ڕێگا بۆ هاتن بۆ بەریتانیا.

تەنها ڕێگا بۆ هاتن بۆ وڵاتی بەریتانیا بۆ بە دەستهێنانی ژیانێکی باشتر بریتیە لە رێگا سەلامەتە یاساییەکان و ڕێکارەکانی ڤیزا.

زانیاری زیاتر لەسەر ڕێگا سەلامەت و یاساییەکان بزانە.