تەنها ڕێگا بۆ هاتن بۆ وڵاتی بەریتانیا بۆ بە دەستهێنانی ژیانێکی باشتر بریتیە لە رێگا سەلامەتە یاساییەکان و ڕێکارەکانی ڤیزا.
ڕێگاکانی ئاسایی ڤیزا
بەریتانیا سیستەمی ڤیزای هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کار بکەن یان بخوێنن. دەبێت ئەمە ڕێگای سەرەکی تۆ بێت بۆ ڕۆیشتن بۆ بەریتانیا.
ڤیزای کار
دەتوانیت بە ڤیزای کار لە بەریتانیا بۆ ماوەیەکی کورت یان درێژ کار بکەیت. چەندین جۆری ڤیزای کار هەیە لەوانە ڤیزای کەسانی پسپۆڕ، دەرچووی زانکۆ، ڤیزای کاتی یان ڤیزای بازرگانی.
ڤیزای قوتابی
بۆ خوێندن لە بەریتانیا بۆت هەیە داوای ڤیزای خوێندن بکەیت ئەگەر تەمەنت سەرووی ١٦ ساڵ بێت و:
- ئەگە سپۆنسەرێکی مۆڵەتپێدراو بۆ کۆرسێکی خوێندن شوێنێکی پێشکەش کردبیت
- پارەی پێویستت هەبێت بۆ گوزەرانی خۆت و خەرجیەکانت – بڕەپارەکە بەگوێرەی بارودۆخەکەت دەگۆڕێت
- بتوانیت بە ئینگلیزی قسە بکەیت، بخوێنیتەوە، بنووسیت و تێبگەیت
- ئەگەر تەمەنت ١٦ یان ١٧ ساڵە ڕەزامەندی دایک و باوکت وەربگریت – پێویستە کاتی داواکاری بەڵگەی پەیوەست بەم بابەتە پێشکەش بکەیت
زانیاری زیاتر لەسەر رێگاکانی ئاسایی ڤیزا و چۆنیەتی پێشکەشکردنی ڤیزای بەریتانیا بەدەستبهێنە..
ڕێگا مرۆییەکان
ئەگەر پێویستت بە یارمەتی یان ئامۆژگاری هەیە سەبارەت بە بارودۆخی ئێستات، تکایە:
- وڵاتی نیشتەجێبوونی ئێستات هەڵبژێرە.
بەریتانیا ڕێگای سەلامەت و یاسایی دەخاتە بەردەستی ئەو کەسانە کە بەدوای سەلامەتی خۆیان و ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەگەڕێن.
پلانی نیشتەجێکردنەوەی بەریتانیا
پلانی نیشتەجێکردنەوەی بەریتانیا بۆ پەنابەرە شایستەکان لە سەرانسەری جیهان بەردەستە. ئەوەی شایستەی ئەم ڕێگەیە بیت پێویستە لەلایەن UNHCRەوە ڕەوانە کرابێت. بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر، سەردانی لاپەڕەی یارمەتی UNHCR بکە.
سپۆنسەری کۆمەڵایەتی
سپۆنسەری کۆمەڵایەتی ڕێگە دەدات بە کۆمەڵگە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوە خێرخوازی و گروپە ئایینییەکان لە بەریتانیا یارمەتی پەنابەران بدەن تا لێرە نیشتەجێ بن. UNHCR دەتوانێت سەبارەت بە باردۆخەکەت یارمەتیت بدات و بزانێت شایستەی ئەم ڕێگەی یان نا. بۆئەوەی ئامۆژگاری بکرێی پەیوەندی بە UNHCR بکە.
پلانی داواکراو
ئەم پلانە ئەو پەنابەرانە نیشتەجێ دەکاتەوە کە UNHCR ئاماژەی پێکردوون و ئەندامێکی نزیکی خێزانیان لە بەریتانیا ئامادەیە نیشتەجێیان بکەن. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی پەڕەی یارمەتی UNHCR بکە.
یەکگرتنەوەی خێزان
سیاسەتی یەکگرتنەوەی خێزانی پەنابەران ڕێگایەکی سەلامەت و یاسایی بۆ یەکگرتنەوەی خێزانەکان دابین دەکات. ئەمە ڕێگە بە ئەندامانی نزیکی ئەو کەسانە دەدات (هاوسەر و منداڵانی خوار تەمەنی 18 ساڵ، و زیاتر لە 18 ساڵیش کە لە بارودۆخی تایبەتیان هەیە) کە لە بەریتانیا مافی مانەوەیان هەیە یەک بگرنەوە. زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەیەکگەیشتنەوەی خێزان بەدەست بهێنە.