کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا زۆر لەوە مەترسیدارترە کە خەڵک بیری لێدەکەنەوە. قاچاخچییەکان سەلامەتی تۆیان بەلاوە گرنگ نییە، تەنها پارەکەی تۆیان بەلاوە گرنگە. خەڵکێکی زۆر، بە منداڵیشەوە، بە سەختی بریندار بوون یان مردوون لە هەوڵی کۆچکردن بۆ بەریتانیا بە بەلەمی بچووک یان لۆری. نابێت چیتر لەم ڕێگایەدا کەس بمرێت.
تەنانەت ئەگەر لەم گەشتە مەترسیدارە ڕزگاریشت بێت، ئەوا هێشتا ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبیتەوە لە کاتی گەیشتنت بۆ بەریتانیا. ئەمانە تەنها هەندێک لەو مەترسیانەن کە لەوانەیە ڕووبەڕوویان ببیتەوە.
مەترسیی سەفەر بۆ بەریتانیا بە بەلەمی بچووک

مەترسییەکانی هەوڵی پەڕینەوە لە دەریا بۆ بەریتانیا بە بەلەمی بچووک بریتییە لە:
- بەلەمی قەرەباڵغ ومەترسیدار – قاچاخچیان بەزۆرەملی زۆرترین خەڵک لەناو بەلەمەکان دەتەپێنن
- بۆ سەفەری دوورودرێژ و دەریای شڵەژاو بەلەم باش نییە – زۆربەیان لە کاتی گەشتەکەدا تێکدەشکێن
- بە بەلەمی گەورەتر دەکەون – دەریای نێوان ئینگەلتەرا و فەڕەنسە قەرەباڵغترین شوێنی کەشتییە لە جیهاندا
- لەوانەیە لەپڕ بارودۆخی دەریا بگۆڕێت و وا بکات بەلەمەکان وەرگەڕێن یان نقوم بن
- کەوتنە ناو دەریا – ئەگەر ئەمە ڕوو بدات لەوانەیە لە ماوەی چەند دەقەیەک بخنکێی لەبەرئەوەی ئاوەکە زۆر ساردە و تەنانەت ئەگەر بەختت هەبێت کە چاکەتی ڕزگاریشت لەبەردابێت، لە سەرما ناتپارێزێت
مەترسیی سەفەر بە لۆری

مەترسیی هەوڵدان بۆ هاتنی بەقاچاخ بۆ بەریتانیا بە لۆری ئەمانەن:
- ئەگەر هەوڵ بدەیت بەسەر ئۆتۆمۆبیلێکی جوڵاودا سەربکەویت، لەوانەیە ژێری بکەویت، بە سەختی بریندا بیت یان بکوژرێیت
- لەوانەیە ڕەق بیتەوە لە سەرما ئەگەر قاچاخچی ناچارت بکات بچیتە ناو لۆرییەکی ساردکەرەوە
- دەخنکێی ئەگەر بڕۆیە ناو کۆنتینەر یان لۆری سەرداخروەوە
- پانبوونەوە بە هۆی ئەو شتانەی بەسەرت دادەکەون
- کەوتنە سەر ڕێگە یان کەوتنە ژێر لۆری
مەترسی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن

بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا بەیەکەوە کاردەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنە ناوەوەی خەڵک بۆ بەریتانیا بە قاچاخ، بۆیە ئەگەری دەستگیکردنیان زۆرە. لەوانەیە ئەم مەترسیانەت لەبەردەم بێت:
- بەرلەوەی بتنێرنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت ڕەوانەی بنکەیەکی دەستبەسەرکردن بکرێی
- تۆماری تاوانت دەبێت، لەبەرئەوەی هاتنی بەقاچاخ بۆ بەریتانیا تاوانە
مەترسی بوون بە قوربانی کۆیلایەتی مۆدێڕن

زۆرجار ئەوانەی سەفەرەکەت بۆ ڕێک دەخەن ئەندامی باندی گرووپە ڕێکخراوە تاوانکارییەکانن. تەنیا شت کە بەلایانەوە گرنگە، پارەیە. ئەوان بەڵێنی ژیانێکی خۆشترت پێدەدەن لە بەریتانیا، بەڵام ڕاستی ئەمەیە لەوانەیە ناچارت بکەن بەرەوڕووی بارودۆخی پڕمەترسی ببیەوە تاکوو ئەو پارەیە بدەیتەوە کە بۆ سەفەری بەریتانیا پێیان قەرزداری.
ئەگەر لەگەڵ قاچاخچییەکانی مرۆڤ یان گرووپە تاوانکارەکان تێکەویت، لەوانەیە لە کۆتاییدا ئەم شتانەت بەسەر بێت:
- قەرزداری پارەیەکی زیاتر لەوەی کە بیرت لێدەکردەوە بۆ تاوانباران
- بوون بە ئەندامێکی تۆڕی تاوانباری و پڕمەترسی کە وا دەکات گیانی خۆت و خێزانەکەت لە مەترسیدا بێت
- ناتوانیت هیچ پارەیەک بنێریتەوە بۆ خێزانەکەت
- ئیشکردن بۆ ئەوان لە بارودۆخی مەترسیدار بە مووچەی کەم یان بەبێ هیچ مووچەیەک و لێستاندنی تێچوونی زۆر بۆ سەفەر و شوێنی مانەوەی بێ کەڵک

بارودۆخەکە زۆر سامناک بوو. کاتێک بارانێکی قورس دەستی کرد بە بارین، بارودۆخەکە گۆڕدرا و بەلەمەکە هەتا گوێزینگی پێمان پڕ بوو لە ئاو.
شایەتحاڵ – ناسنامەی پارێزراو
کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا مەترسی زۆرترە لەو شتەی خەڵک بیری لێدەکەنەوە. ئەزموونی “ب” لە سەفەرە پڕمەترسییەکەی بۆ بەریتانیا و ئاکامەکەی لە زمانی خۆی بزانە.