Skip to main content

Facts on UK immigration

رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان بەریتانیا و فەرەنسا هەیە.

ئەگەر بە بەلەمی بچووک و بە نایاسایی بێیت بۆ بەریتانیا ڕووبەڕووی مەترسی گەراندنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت دەبیتەوە و مافی ئەوەت نابێت دووبارە بچیتەوە بەریتانیا و یان لە فەڕەنسا بمێنیتەوە بەبێ ئەوەی مافی یاسایی مانەوەت هەبێت.

ئەگەر هەوڵ بدەیت بە نایاسایی بێیت بۆ بەریتانیا لەوانەیە هەموو شتێک لەدەست بدەیت.

اقاچاخچییانی مرۆڤ دەڵێن دەتوانن بە سەلامەتی بتگەیەننە بەریتانیا و دڵنیایی دەدەن کە ڕێگەت پێدەدرێت لەوێ بمێنیتەوە. ئەوان درۆت لەگەڵ دەکەن.

بەپێی رێککەوتننامە نوێیەکە، ئێستا ڕووبەڕووی مەترسی گەراندنەوە دەبیتەوە و مافی ئەوەت نابێت دووبارە بچیتەوە بەریتانیا. قاچاخچییەکان هێشتا پارەکەت دەبەن بۆ خۆیان.

ژمارەیەکی زۆر لە پیاوان و ژنان و منداڵان لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا بە بەلەمی بچووک گیانیان لەدەستداوە. ئێستا زۆر مەترسیدارترە لە جاران.

هەوڵدان بۆ چوونە ناو بەریتانیا بە شێوەیەکی نایاسایی هەرگیز شایەنی ئەو مەترسییە نییە. لەوانەیە دەستگیر بکرێیت و لە بەریتانیا دەربکرێیت.

ئەگەر تۆ چالاکی تاوانکاریت هەیە یان زانیاری هەڵە دەدەیت دەربارەی ناسنامەکەت، ئەوا دەبێت بزانیت کە ئێمە پەنجەمۆر و وێنەی دەموچاوت دەگرین و لەگەڵ بنکەدراوەکانماندا (داتابەیس) بەراورد دەکرێن بۆ ئەوەی بزانین تۆ کێیت و ڕێوشوێنی پێویست لە دژی تۆ دەگرینەبەر.

ژیانت مەخەرە مەترسییەوە و پارەکەت بەفیڕۆ مەدە.